گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

مزگەوتی نووری لە موسڵ کە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش لە 2014 یەکەم گوتاری خۆی تێدا دا و خەلافەتەکەی راگەیاند. دوای سێ ساڵیش بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی ئەو مزگەوتە. 
 
 
لە 18-12-2018 بەردی بناخەی نۆژەنکردنەوەی ئەو مزگەوتە دانراوە، بەڵام زیاتر لە چوار مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەو مزگەوتە راگیرابوو.
 
مزگەوتی نووری بە دووەم کۆنترین مزگەوت لە شاری موسڵ دوای مزگەوتی ئەمەوییەکان دادەنرێت و لە ساڵی 1172ـی زایینی لە لایەن نورەدین زنکی دروستکراوە. کاری نۆژەنکردنەوەکەیش لەلایەن یونسکۆوە ئەنجامدەدرێت.