گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
12 Photos
 
 
رووداو - دیجیتاڵ 

 

 
دوای کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستنیشانکردنی موجتەبا خامنەیی کوڕی وەک رێبەری نوێ، بەشێک لە شەقامەکانی بەغدا بە وێنەی باوک و کوڕ رازێندراونەتەوە.
 
پۆستەری موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی ئێران و ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئەو وڵاتە کە لە هێرشی مانگی رابردووی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژرا، لە سەرانسەری بەغدای پایتەختی عێراق هەڵواسراون.
 
پۆستەرەکان لەسەر بیلبۆرد و شوێنە جیاوازەکانی شارەکە دانراون و وێنەی موجتەبا خامنەیی لە تەنیشت ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقیی نزیک لە ئێران نیشان دەدەن. دیمەنەکە بە جۆرێکە، لە هەندێک لە شەقامەکان، ئەو هەستەت بۆ دروست دەبێت کە لە تاران یان شارێکی دیکەی ئێران بیت.