سوپای عێراق سێیەم گەورەترین سوپای وڵاتانی عەرەبە

24-03-2015
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن سوپای عێراق
A+ A-

رووداو- هەولێر

ماڵپەڕی (گلۆباڵ فایەر پاوەر) کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی هێزی سەربازیی وڵاتانی جیهان رایگەیاند "سوپای عێراق سێیەم گەورەترین سوپای وڵاتانی عەرەبە لە رووی ژمارەی سەربازەکانییەوە لە دوای سوپای جەزائیر و میسر".


ماڵپەڕەکە لە نوێترین راپۆرتیدا کە لەسەر بنەمای ژمارەی سەربازان و ئامادەباشییان بۆ شەڕ ئامادەی کردووە، دەڵێ:
"سوپای چین گەورەترین سوپای وڵاتانی جیهانە و خاوەنی (2.333.000) سەربازە، هەروەها سوپای ئەمریکا دووەم گەورەترین سوپایە لە جیهان بەوەی ژمارەی سەربازانی (1.400.000) سەربازە، هاوکات سوپای هیندستان سێیەم گەورەترین سوپای وڵاتانی جیهانە و خاوەنی (1.325.000) سەربازە".

هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە "سوپای رووسیا چوارەم گەورەترین سوپای وڵاتانی جیهانە و خاوەنی (766.000) سەربازە، دوای هیندستانیش سوپای کۆریای باکوور دێ کە خاوەنی (690.000) سەربازە، هەروەها کۆریای باشوور کە خاوەنی (624.465) سەربازە".

ماڵپەڕی (گلۆباڵ فایەر پاوەر)  ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە "سێ گەورەترین سوپای وڵاتانی عەرەبی بریتین لە سوپای جەزائیر کە خاوەنی (512.000) سەربازە، دواتر سوپای میسر کە خاوەنی (468.500) سەربازە و سوپای عێراقیش سێیەم گەورەترین سوپای وڵاتانی عەرەبە کە ژمارەی سەربازانی (271.500) سەربازە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە