دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەست بەسەر فڕۆکەیەکی فێرکاریی زانکۆیەکدا دەگرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە پاساوی تێپەڕاندنی ماوەی یاسایی مانەوەی لەگۆڕەپانی ئوم قەسر، دەست بەسەر فڕۆکەیەکدا دەگرێت کە یەکێک لە زانکۆکانی عێراق بۆ فێرکاری هاوردەی کردووە. بە گوتەى زانکۆکە، بەهۆی رۆتینەوە نەیانتوانیوە وەریبگرن. دەستەی دەروازەکانیش دەڵێت: "رێکارەکانی گومرگ و باجیان جێبەجێ نەکردووە."
 
یەکشەممە 24ی ئایاری 2026، عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو فڕۆکەیەی لە یەکێک لە کۆنتێنەرەکانی گۆڕەپانی ئوم قەسر دەستی بەسەردا گیراوە، تایبەت بووە بە مەشقکردن، بەگوێرەی یاسای گومرگ دەستی بەسەردا گیراوە، بەهۆی ئەوەی ماوەی یاسایی تەواوکردنی رێکارە گومرگییەکانی تێپەڕاندووە کە یەک مانگە.
 
ئەو فڕۆکەیە موڵکی کۆلێژی تەکنیکیی ئەندازیاریی نەجەف بووە، ئەو کۆلێژە 23ی ئایاری 2026، لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو فڕۆکەیە بۆ فێرکارییە و بە شێوەیەکی فەرمی هاوردە ەکراوە بۆ مەشقپێکردنی قوتابیانی بەشی ئەندازیاریی تەکنیکیی فڕۆکەوانی و بەهاکەی 350 ملیۆن دینارە، مانەوەی لە ئوم قەسر بۆ ماوەی پێنج مانگ بەهۆی رێکاری رۆتینییەوە بووە.
 
عەلائەدین قەیسی رایگەیاند، پێنج مانگ بەسەر مانەوەی ئەو فڕۆکەیەدا تێپەڕیوە، بەبێ ئەوەی خاوەنەکەی سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بکات بۆ ئەوەی رەزامەندییە ئەمنییەکان وەربگرێت و گومرگ و باجەکەی بدات، ئەمەش وای کردووە کە کرێی مانەوە و سزای پێبژاردنی دواکەوتنی لەسەر  کەڵەکە بێت، کە بەشێکی زۆری ئەو پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
 
ئەو کۆنتێنەرانەی لە رێگەی دەریاوە دەگەنە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە، لە دوای تەواوکردنی رێکارەکانی گومرگیی پێشوەختە لە رێگەی دەروازەکانەوە، رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو عێراقەوە.
 
گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، چاودێرییەکانیان تووند کردووەتەوە لەبارەی ئەو کاڵا و کۆنتێنەرانەی کە ماوەی یاسایی مانەوەیان لە دەروازەکان تێپەڕاندووە، ئەو هەنگاوە بۆ رێگرییە لە بەکارهێنانی گۆڕەپانەکانی پشکنینی گومرگ و سەکۆی بەندەرەکان وەک شوێنی کۆگاکردنی درێژخایەن، هەروەها بۆ نەهێشتنی دیاردەی کەڵەکەبوونی کاڵاکانە لەو شوێنانەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

عێراق وەزارەتی ئەوقافی نییە؛ گفتوگۆ بۆ دامەزراندنی دەکرێت

لە نێو هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا پێشنیازێک بۆ پێکهێنانی وەزارەتێکی نوێ بە ناوی "وەزارەتی ئەوقاف" گەرمبووە. ئامانج لێی یەکخستنی دیوانەکانی وەقف و چارەسەرکردنی کێشەی پشکی ئەو لایەنانەیە کە وەزارەتیان بەرنەکەوتووە، بەڵام بەرپرسانی وەقفی سوننە دەڵێن، یەکخستنی وەقفەکان پێویستی بە گۆڕانکاریی دەستووری هەیە.