رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانی عێراق لە رێگەی رووداوەوە روونکردنەوە لەبارەی جۆرێک گوڵی سرووشتی دەدات کە "ژەهراوی و هۆشبەرە" و دەڵێ، سێ ساڵە سەرقاڵی بنبڕکردنیەتی.
عەقید عەباس بەهادلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە دەروونییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ ساڵە هەڵمەتەکەیان بۆ بنبڕکردنی گوڵی داتۆرا دەستپێکردووە، ئەوەش بە هاوکاریی تیمەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.
عەباس بەهادلی گوتی، کێڵگەیەکی تایبەت نییە بۆ چاندنی ئەو جۆرە گوڵە کە ژەهراوی و هۆشبەرە، بەڵکو بە سرووشتی لە عێراق دەڕوێ.
وەرزی بەهار و کەشوهەوای شێدار باشترین کات و ژینگەن بۆ گەشەکردنی گوڵی داتۆرا.
عەقید عەباس بەهادلی رایگەیاند، تێچووی دروستکردنی مادەی هۆشبەر لەو گوڵە زۆر لەو نرخە زیاترە کە مادە هۆشبەرە دروستکراوەکە دەیکات.
19ی ئایاری 2026 وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی بۆ بنبڕکردنی داتۆرا پێکهێنا، دوای ئەوەی بە گوێرەی ئەو وەزارەتە، لە ناوچەى لەتیفیەی باشووری بەغدا حەوت دۆنم زەوی ئەو گوڵەی تێدا روێنرابوو، تێکدرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ