گالەری



رووداو دیجیتاڵ

دوای کوژرانی ژمارەیەک چالاکڤان لە بەسرە، ماوەی هەشت رۆژە دۆخێکی نا سەقامگیر لە شارەکە دروستبووە و خەڵکی کەوتوونەتە دڵەڕاوكی. 
 
دوای سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێستا ژمارەیەک بازگە لەنێو شاری بەسرە دانراون و بەدوای ئەو تۆمەتبارانەن کە ئەو چالاکڤانانەیان کوشتوون. 
 
رۆژی 19ی ئەم مانگە چالاکوانێک بەناوی ریهام یەعقووب کە پزیشکی بێهۆشکردن بوو لە بەسرە "تیرۆرکرا" و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵکی ناوچەکەش لە چەند شوێنێک دەستیان بە خۆپێشاندان کرد و رۆژی 21 مانگ نووسینگەی پەرلەمانیان ئاگر تێبەردا. 
 
خۆپێشاندەران لە کوشتنی چالاکڤانەکان تووڕەن، کە لەم ماوەیەدا زیادیکردووە و پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت.