وەزیرى نەوتى عێراق: داوامان کردووە وردبینى لە گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەین

27-09-2022
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، داوایان کردووە لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەن، بەڵام "ئەوان لێى دوودڵن." دەشڵێت، "ئەگەر ئەو سکاڵایانە ببەینەوە کە لە دادگە نێودەوڵەتییەکان لە دژى تورکیا تۆمارمان کردووە، 30 ملیار دۆلار قەرەبوو دەکرێینەوە."
 
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق بە میدیاى فەرمیى عێراقى گوت، "داوامان کردووە وردبینی لە گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەین، بەڵام ئەوان لێى دوودڵن، جیاوازیی گەورە هەیە لەنێوان گرێبەستەکان و بڕى دەرهێندراو لە کێڵگەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان."
 
وەزیرى نەوتى عێراق پێیوایە کە بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵى لەبارەى نادەستووریى یاساى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان "دادپەروەرانە" بووە و دەشڵێت، "ئەگەر ئەو سکاڵایانە ببەینەوە کە لە دادگە نێودەوڵەتییەکان لە دژى تورکیا تۆمارمان کردووە، 30 ملیار دۆلار قەرەبوو دەکرێینەوە."
 
لە 15ى شوباتى 2022 دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق یاسای نەوت و گازى هەرێمى کوردستانى ساڵى 2007ى بە نادەستوورى لە قەڵەم دا و  داوایکرد بەرهەمە نەوتییەکانى رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکاتەوە.
 
ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەی ئاشکرا کرد، 38 سکاڵاى یاسایی لە دژى تۆمار کراوە لەلایەن کۆمپانیاى نەوتى بەسرە و ئەوەى بە کێشەى کەسی لێکداوەتەوە.
 
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەیشی خستەڕوو، بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵى لەبارەى کۆمپانیاکانى نیشتمانیى نەوت و هەڵوەشاندنەوەى "راچڵەکینێک بوو بۆ کەشی یاسایی پیشەسازیى نەوتى عێراق."
 
21ى ئەیلوولى 2022 دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڕیاریدا کە کۆمپانیاى نیشتمانیى نەوت هەڵبوەشێنێتەوە بە پاساوى ئەوەى یاسای پێکهێنانى نادەستوورییە و راسپاردنى وەزیرى نەوتیشى بۆ سەرۆکایەتیکردنى ئەو کۆمپانیایە هەڵوەشاندەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) لە ساڵى 2003وە لە عێراق کاردەکات

عێراق داوا لە نەتەوە یەکگرتووکان دەکات ئەرکى یۆنامى کۆتایی پێ بهێنێت

حکومەتى عێراق لە نامەیەکدا کە بۆ سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردووە، داوا دەکات تاوەکو کۆتایی 2025 کۆتایی بە ئەرکى یۆنامى بهێندرێت لە عێراق، تاوەکو ئەو کاتەش تەنیا کارەکانى لە چەند بوارێک تەواو بکات و رێوشوێنەکانى داخستنى ئەو نێردەیە بگرێتەبەر.