ئەندامێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ رووداو: عەلی زەیدی دەبێتە بەربژێری سەرۆکوەزیران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رووداو لە سەرکردەیەکی نێو نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە زانیاریی دەستکەوتووە کە رێککەوتن کراوە لەسەر دیاریکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
 
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاری عێراق و ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی کە عەلی زەیدی وەکو بەربژێری چوارچێوەی هاوئاهەنگی دیاری بکرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
 
بە گوتەی ئەحمەد ئەسەدی، ئەمشەو نزیکی کاژێر 09:00 بەربژێرکردنی عەلی زەیدی بە فەرمی رادەگەیێندرێت.
 
هاوکات خالید وەلید، ئەندامی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و ئەبو میساق مەساری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رێکخراوی بەدر هەواڵەکەیان بۆ  تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاست کردەوە و رایانگەیاند، چوارچێوەی هاوئاهەنگی عەلی زەیدی وەکو بەربژێری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری کردووە.
 
لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارەوە لە 11ی نیسان، بەگوێرەی دەستوور 15 رۆژ لەبەردەم چوارچێوەی هاوئاهەنگی دا بوو بۆ ئەوەی وەک گەورەترین فراکسیۆن بەربژێری خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەستی سەرۆککۆمار بکات و ئەمڕۆ و لە 16ـەمین رۆژدا بەربژێرەکە دیاری کرا.
 
عەلی زەیدی کێیە؟
 
- عەلی فالح کازم زەیدی.
- رەگەزنامە: عێراقی.
- ساڵی لەدایکبوون: 1986
- بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە یاسا - بەکالۆریۆس لە دارایی و بانک - ماستەر لە دارایی و بانک.
- سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی باشوور (مصرف الجنوب).
- سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای نیشتمانیی هۆڵدینگ (ئێستا).
- سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی زانکۆی شەعب.
- سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی پەیمانگای پزیشکیی عەشتار.
- ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی

ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى: تاوەکو پێنجشەممە بەدرى و عەوادى یەکێکیان دەکرێتە بەربژێری سەرۆکوەزیران

گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیى عێراق رایگەیاند، تاوەکو پێنجشەممە بەربژێریان لەنێوان باسم بەدرى و ئیحسان عەوادى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران یەکلا دەکەنەوە و ئەگەر بە کۆدەنگیش نەبێت، بە دوو لەسەر سێى دەنگى ئەندامانى ئەو هاوپەیمانێتیە تێى دەپەڕێنن. گوتیشی: پەیامیان لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەى بەربژێرکردنى محەممەد شیاع سوودانى پێ گەیشتووە کە گوایە "پێى ئاسوودە" نین.