رووداو - بەغدا
هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە دەیەوێت سزای پەرلەمانتارانی کوردستان بدات لەبەر بەشدارییان لە گشتپرسی باشووری کوردستان، دەنگدانی پەرلەمانتارە کوردەکان بە خیانەت وەسف دەکات بەرامبەر بە عێراق.
ماجد غەراوی، لە ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعە دەڵێ: پەرلەمانتارانی کورد لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانن، نابێت لە پەرلەمان بمێنن.
پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێ، هەموو موزایەدەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، مالیکی دەیەوێت ببێتە سەرۆککۆمار، سەلیم جبووریش دەیەوێت ببێتە پاڵەوانێکی قەومی و شوێنی عەبادی بگرێتەوە.
جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند "دەنگۆیەکە موزایەدەی ھەڵبژاردنە و ھەندێ کەس ھەن دەیانەوێت کێشەکە ئاڵۆزتر بکەن، مالیکی دەیەوێت ببێتە سەرۆککۆمار و سەلیم جبووریش دەیەوێت ببێتە بەتەڵێکی قەومی شوێنی عەبادی بگرێتەوە و حیزبەکانی دیکەش موزایەدات دەکەن و ھیچی دیکە".
پەرلەمانتارێکی دیکەی کورد لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناتوانرێت متمانە لە ھیچ پەرلەمانتارێک بسەندرێتەوە.
ئەردەڵان نورەدین، پەرلەمانتاری کورد دەڵێت "جیاوازی لەنێوان دوو مەرج ھەیە، مەرجی ئەندامبوون و مەرجی دەستبەکاربوون، ئەوەی ئەو ئاماژەی پێ داوە، مەرجی دەست بەکاربوونە و مەرجی ئەندامێتی نییە، بۆیە ئێمە و ھەموو فراکسیۆنەکان ئەوەی دەنگیان داوە و نەداوە پەرلەمانتارانن".
کورد پێنج فراکسیۆن و 65 پەرلەمانتاری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ھەیە و تاوەکو ئێستا بەھۆی ئەو بڕیارانەی دژی گشتپرسی دەرکراون بایکۆتی پێنچ کۆبوونەوەی کردووە.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ