"قاچم ئاوساوە"؛ دوایین نامەی دەنگیی گەنجێکی عێراقی پێش کوژرانی لە رووسیا

27-12-2025
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
ئەو گەنجە عێراقییەی لە بەرەکانی جەنگ لە رووسیا کوژرا
ئەو گەنجە عێراقییەی لە بەرەکانی جەنگ لە رووسیا کوژرا
A+ A-

رووداو - واست

"قاچم ئاوساوە، بەخوا زۆر هیلاکم بە قورئان، مۆڵەتیش نادەن." ئەمە دوایین نامەی دەنگیی عەبدوڵڵایە بۆ دایکی، تەنیا دوو کاژێر پێش کوژرانی لە بەرەکانی شەڕ لە رووسیا.
 
عەبدوڵڵا سەلمان جبووری، گەنجێکی خەڵکی شاری کووتە لە پارێزگای واست. کەمتر لە سێ مانگ پێش ئێستا لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەی چوونە ئێران و لەوێشەوە بۆ بەرەکانی شەڕ لە رووسیا.
 
سەلمان جبووری، باوکی عەبدوڵڵا بەدەم گریانەوە چیرۆکی بیستنی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە: "مەهدی تەلەفۆنی بۆ کوڕەکەی دیکەم کرد کە لەگەڵیدایە، بانگی کردم و مۆبایلەکەی دایە من. گوتی تۆ باوکی ئەویت؟ گوتم کێی جەنابت؟ گوتی من مەهدیم، عەبدوڵڵا کوڕی تۆیە؟ گوتم بەڵێ. گوتی کوڕەکەت لە دارستان کرایە ئامانج، لە هێڵی پێشەوەیە و دەیبەینە فەوج، پارێزەری بۆ بگرن، ئینجا تەلەفۆنەکەی داخست."
 
ئەحمەد ریاز، ئامۆزای عەبدوڵڵایە و دەڵێت، کوڕمامەکەی بە ئومێدی گەیشتن بە ئەڵمانیا چووەتە دەرەوە: "وەکو گەنجێک دەیویست بچێتە ئەڵمانیا ئیش بکات، دەرچوون و ئیمزایان کرد، بەڵام فێڵیان لێکرا و بردرانە رووسیا. مۆبایلەکەیان لێسەندبوو، دوای 20 رۆژ ئینجا نامەی بۆ ماڵەوە نارد کە لە جەنگ بووە."
 
عەبدوڵڵا لەو ساڵەدا لەدایکبوو کە رژێمی بەعس رووخێندرا؛ ئەو تەمەنی بەشی ئەوەی نەکرد سەردەمی بەعس ببینێت، بەڵام لە بەرەکانی شەڕی وڵاتێکی دیکە کوژرا.
 
حوسێن راید، هاوڕێی عەبدوڵڵایە و باس لەو "تەڵانە" دەکات کە بۆ گەنجان دادەنرێن: "لایەنی دیاریکراو لەنێو عێراقدا هەن گاڵتە بە گەنجان دەکەن و هەڵیان دەخەڵەتێنن؛ بە پارە، هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی رووسی، وڵاتینامە، زەوی و شوقە گەنجان دەبەن، زۆر گەنجیان بەو شێوەیە خەڵەتاند و ئێستا لە جەنگن."
 
بە گوتەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەدان عێراقی لە شەڕی رووسیا و ئۆکراینا بەشدارن و لیژنەیەکیان بۆ گەڕاندنەوەیان پێکهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."