فراکسیۆنی بابلیۆن: هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەیەکی مەترسیدارە

29-03-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەسوان کلدانی، سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت، ئەم کارە تەنیا کەسێک ناکاتە ئامانج، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیریی عێراق.
 
ئەسوان کلدانی ئاماژەی بەوە کردووە: "سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەین و ئەم رووداوە بە ئاماژەیەکی نیگەرانکەر دەزانین کە پێویستە بە بەرپرسیارێتییەکی باڵاوە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت."
 
سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیۆن باسی لە پێگەی نێچیرڤان بارزانی کرد و گوتی: "ئەم جۆرە کارانە تەنیا لێدان نییە لە کەسایەتییەک، بەڵکو زیان بە سەقامگیریی گشتی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتیی عێراق دەگەیێنێت؛ بەتایبەت کە نێچیرڤان بارزانی خاوەن قبووڵکراوییەکی نیشتمانییە و رۆڵێکی کۆکەرەوەی هەیە لە بەهێزکردنی گفتوگۆدا."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڤێستا مام یەحیا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەشێکی پەرلەمانتارانی یەکێتی دەنگیان بە رێباز حەملان نەدا

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، متمانە نەدانی پەرلەمان بە رێباز حەملان، بەربژێری حیزبەکەی بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن "هەژەند و پیلانێکی پشت پەردە" بووە و فراکسیۆنەکەیان لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکات.