رووداو - بەغدا
سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەكان و ژمارەیەك ئەفسەری دیكەی هێزەكانی ناوخۆ لە پۆستەكانیان دووردەخاتەوەو دۆسێی لێكۆڵینەوەشی داوەتە دادگا.
دوێنێ شەممە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە بەندكراوە هەڵاتووەكانی گرتووخانەی ئەبوغرێب كۆبووەو
. بەپێی بەیاننامەیەكیش "ئاماژە سەرەتاییەكانی لێكۆڵینەوەكە كەمتەرخەمی دەستەی بەڕێوەبردنی گرتووخانەكەی ئاشكراكردووە".
. بەپێی بەیاننامەیەكیش "ئاماژە سەرەتاییەكانی لێكۆڵینەوەكە كەمتەرخەمی دەستەی بەڕێوەبردنی گرتووخانەكەی ئاشكراكردووە".
لە بەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە: سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی كردووە بە بەندكردنی ژمارەیەك لەو ئەفسەرانەی كە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دووپاتیانكردۆتەوە كەمتەرخەم بوون لە بەجێهێنانی ئەركەكانیان و دۆسیەكانیشیان رەوانەی دادگا كراوە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوە داوە "بەندكراوەكان توانیویانە لەڕێگەی بەكارهێنانی مۆبایل و هۆكاری دیكە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی گرتووخانەكەدا بكەن"، هەروەها كەمتەرخەمییەكی هەبووە لە چاودێریكردنی بەندكراوەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گرتووخانەكە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار كراونەتەوە لە ئەگەری رووداوێكی لەو جۆرە.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، مالیكی فەرمانیداوە بە دەركردنی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەكان و رووبەڕووكردنەوەی بە دادگا. شەوی 21-7-2013 هێرشێكی چەكداریی قورس كرایەسەر گرتووخانەی ئەبوغرێب و ژمارەیەك بەندیی هەڵاتن.
وەزیری دادی عێراق رایگەیاند: ژمارەی هەڵاتووان لەو دوو بەندیخانەیە 850 هەڵاتوو بوو و پاش كوژرانی 29 یان دەستگیركردنی ژمارەیەكی دیكە ئێستا تەنیا 559هەڵاتوو ئازادن و هێزە ئەمنییەكان لە هەوڵی دەستگیركردنیانن. هەر دوای هێرشەكەش رێكخراوی ئەلقاعیدە بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە دەربڕی.




