شانەى راگەیاندنى ئەمنى: شەش شوێنی داعش لە ئەنبار بۆردوومانکران

28-11-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق راگەیاند، بە فڕۆکەى جەنگى شەش "میوانخانە"ى داعش-یان لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار بۆردوومان کردووە کە چەکدارانى ئەو گروپەى تێدابووە.
 
28ى تشرینى دووەمى 2024، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریى ئەو بۆردوومانەى بڵاوکردەوە. 
 
ئەو شەش شوێنەی داعش لە ناوچەى وادى حۆران بوون لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار و لە رێگەى فڕۆکەى جەنگیی  F-16 بۆردوومان کراون.
 
شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاندووە کە لەو بۆردوومانەدا ئاژانسى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاى بنەبڕکردنى تیرۆر و شانەى بەئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدراوە. 
 
وادى حۆران دەکەوێتە رۆژئاواى پارێزگاى ئەنبار، بیابان و گردى بەردینى تێدایە، یەکێکە لەو ناوچانەى پێشتر رێکخراوى داعش بەکارى هێناوە.
 
شانەى راگەیاندنى ئەمنى دەڵێت: "ئەو میوانخانانە، چەکدارانى داعشى تێدا بووە و بەتەواوى خاپوورکراون و دواتر زانیارى زیاتر لە بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە." 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەکە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان هێڵی سوورە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان و کارمەندەکانیان "هێڵی سوورە" و رێگە بە هیچ پێشێلکارییەک نادرێت، جەختیشیکردەوە کە پێویستە رێنماییەکانی حکومەت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک بە وردی جێبەجێ بکرێن.