Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەکدارێکی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی؛ وێنەکە لیواکەیان بڵاویکردووەتەوە

چەکدارێکی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی؛ وێنەکە لیواکەیان بڵاویکردووەتەوە

عێراق29-08-2025

لیوایەکی حەشدی شەعبی هێز دەباتە سەر سنووری سووریا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

رووداو دیجیتاڵ

لیوایەکی حەشدی شەعبی بە پاساوی "رێگری لە دزەکردن و جموجوڵی گرووپە چەکدارەکان"، هێز لە سنووری نێوان عێراق و سووریا بڵاو دەکاتەوە. 
 
لیوای 27ى ئەرکی تایبەت، کە سەر بە دەستەی حەشدی شەعبییە، لە راگەیێندراوێکدا بە وێنەوە بڵاوکردنەوەی ئەو هێزەی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار راگەیاندووە.
 
ئەو لیوایەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکە سەر بە فەوجی چواری لیواکەیانە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەو هەنگاوەیان لە چوارچێوەی پرۆسەی تووندکردنی سنوور و رێگریکردنە لە دزەکردن و جموجوڵی ئەو چەکدارانەی بە "تیرۆریست" ناوی بردوون.
 
لیوای 27ى حەشدی شەعبی، سەر بە رێکخراوی بەدرە و سنووری کارکردنی لە پارێزگای سەڵاحەدینە. ئەبو محەممەد تەڵیباوی فەرماندەی لیواکەیە.
 
ئەو لیوایە ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکە بڵاوکراونەتەوە.
 
سنوورى نێوان عێراق و سووریا زیاتر لە 605 کیلۆمەترە، پارێزگاکانى ئەنبار و نەینەوا دەگرێتەوە.