رووداو-هەولێر
تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پارێزگای ئەنبار روویدا و بەهۆیەوە 13 کەس کوژران. قائیمقامی هیت دەڵێت: "تەقینەوەکە هێزە ئەمنییەکانی کردووەتە ئامانج".
شەوی سێشەممە 30-5-2017 تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە قەزای هیت سەر بە پارێزگای ئەنبار روویدا راجح بەرەکات، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "خۆکوژێک بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی لە نزیک بنکەیەکی سەربازی لە ناوەڕاستی شارۆچکەی هیت لە رۆژئاوای روومادی تەقاندەوە و ، بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەیە".
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوە خۆکوژییەدا 13 کەس کوژراون و 22 کەسی دیکە برینداربوون، کە یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندەیەکی سەربازییە بە پلەی فەرماندەی فەوج.
موهەند زبارە موتلەگ، قائیمقامی هیت لە پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و هێزە ئەمنییەکانی لە هیت کردووەتە ئامانج ، لە نێو کوژراوەکاندا فەرماندەیەکی سەربازی هەیە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ