سێ ساڵە رووفاتى دوو کچى کوردی ئێزدى لە کەرکووک دەرنەهێندراون

30-05-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماوەى سێ ساڵە رووفاتى دوو کچى کوردى ئێزدى رفێندراوى داعش لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک دۆزراونەوە و پشکنینیان بۆ کراوە بەبێ ئەوەى رەزامەندى دەرهێنانیان دەرکرابێت.
 
رۆژی 29ى ئایارى 2023 محەممەد مستەفا کازم، بەڕێوەبەرى شەهیدانى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە مانگى نیسانى ساڵى 2020 ەوە، رووفاتى دوو کچى کوردى ئێزدى رفێندراوى دەستى داعش لە سنوورى قەزاى حەویجە دۆزراونەتەوە و سەرجەم پشکنینەکانیان بۆ کراوە و ناسراونەتەوە، بەڵام رەزامەندى فەرمى  وەرنەگیراوە بۆ دەرهێنانەوەیان.
 
محەممەد مستەفا کازم گوتى: "ئەو شوێنەى کە دوو روفاتەکەى لێیە  پەرژین کراوە، چاوەڕێی بڕیاری لایەنی پەیوەندیدارین بۆ دەرهێنانی رووفاتەکان".
 
بەگوێرەى زانیارییەکانى رووداو، رووفاتى ئەو دوو کچە کوردە ئێزدییە لەسەر گردێکى گوندى ماحوس لە سنوورى قەزاى حەویجەیە لە باشوورى رۆژئاواى کەرکووک.
 
تائێستا 83 گۆڕى بە کۆمەڵى کوردى ئێزدى دۆزراونەتەوە، کە لەدواى کۆنتڕۆڵکردنى قەزاى شنگال لە سنوورى پارێزگا نەینەوا لەلایەن داعشەوە رفێندران و دواتر بێسەروشوێن بوون، بەگوێرەى ئامارەکانى نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ئێزدى زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندران، نیوە زیاتریان تائێستا بێسەروشوێنن.     
              
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."