گالەری

30-06-2017
13 Photos
سیروان جەلال

رووداو - موسڵ

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی نووری لە موسڵ و چەند گەڕەکێکی دەوروبەری، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی هێزە عێراقییەکان هەڵدێن.

ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە ماندوویی و برسێتی بەڕوویانەوە دیارە، ئەوان شەڕ و گەمارۆدان ماندووی کردوون.

مزگەوتی نووری، ئەو مزگەوتە بوو کە ئەبوبەکر بەغدادی دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە لە حوزەیرانی 2014ـدا، گوتارێکی هەینی تێدا پێشکەشکرد و خەلافەتی داعشی تێدا راگەیاند.

مزگەوتی نووری یەکێکە لە مزگەوتە مێژووییەکان، دەکەوێتە لای راست (رۆژئاوا)ی موسڵ، ئەو ناوچەیەی کە مزگەوتەکەی لێیە پێی دەگوترێت گەڕەکی مزگەوتی گەورە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود