هاوپەیمانی نیشتیمانی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان تاووتوێ دەکات

31-10-2013
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هاوپەیمانی نیشتیمانی
A+ A-
رووداو- هەولێر

بە سەرۆکایەتی د. ئیبراهیم جەعفەری، دەستەی سیاسی هاوپەیمانی نیشتیمانی شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، پرسی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانی تاووتوێ کرد.
 
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی د. ئیبراهیم جەعفەری، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (رووداو)، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بووە و بە چڕی باس لە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن کراوە.
 
کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر پێویستی پەسەندکردنی یاساکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاری خۆیدا کردووەتەوە.

هەروەها داواکراوە  پشت بە میکانزمێک ببەسترێ، کە "دادپەروەرانە و هاوسەنگ بێت بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان"، بەشێوەیەک هاوتابێ لەگەڵ سەرژمێری دامەزراوە فەرمییەکان بۆ دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان.
 
بڕیارە ئەمرۆ 31/10/2013 پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و دەنگ لە سەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان بدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە