لە شێخ مەقسوود دوو هاونیشتمانی بەهۆی بۆردوومان گیانیانلەدەستدا

02-08-2016
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن شێخ مەقسوود
A+ A-

رووداو- هەولێر

گەڕەكی شێخ مەقسوودی كوردنشین لە شاری حەلەبی سووریا بۆردوومانكرا و بەو هۆیەوە دوو كەس كوژران.

چەكدارانی جەبهەت فەتحولشام و گرووپە چەكدارەكانی دیكە گەڕەكی شێخ مەقسوود-یان لە باكووری حەلەبی سووریا بۆردوومان كرد. 

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی بۆردوومانەكەوە دوو هاونیشتمانی گەڕەكەكە بە ناوەكانی "ئامینە ئەحمەد، تەمەن 42 ساڵان و ساڵح محەممەد، تەمەن 35 ساڵان" گیانیانلەدەستداوە و دوو هاونیشتمانی دیكەش بەناوەكانی "رەمزی شێخ عوسمان، تەمەن 35 ساڵان و یوسف ئەحمەد، تەمەن 41 ساڵان" برینداربوون، برینەكانیشیان قورسە.

بەپێی زانیارییەكان لە گەڕەكەكانی بوستان پاشا و چوار ریانی جەندیل، لەرێگای تۆپ و هاوەن و كاتیۆشاوە گەڕەكی شێخ مەقسوود بۆردوومان كراوە، بە ئامانجی ئەوەی رێگا لەبەردەم چوونیان بۆ نێو گەڕەكی شێخ مەقسود بكەنەوە.

لە 16-2-2016ـەوە گرووپە چەكدارەكانی سووریا هێرشی چڕیان بۆسەر ئەو گەڕەكە دەست پێكردووە، كە بەسەر گەڕەكەكانی دیكەی ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریادا دەڕوانێت و شوێنێكی ستراتیژی شاری حەلەبە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە