رووداو - هەولێر
رێگای سەرەکی نێوان هەردوو پارێزگای حومس و حەما کە حەوت پارێزگای سەرەکی، حەلەب، تەرتوس، لازقییە، ئیدلب، حومس و حەما بە شامی بچووک، دیمەشق پایتەختی سووریا دەبەستێتەوە، ماوەی شەش ساڵ هیچ جموجۆڵێکی تێدانەبووە و داخرابوو، بەڵام دوای هێوربوونەوەی دۆخی سووریا و باڵادەستبوونی حکومەتی سووریا لە زۆربەی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە، بڕیارە جارێکی دیکە ئەم رێگایە بەفەرمی بکرێتەوە و ئامادەکارییەکانیش بۆ کردنەوەی رێگاکە گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی.
تەڵلال بەرازی، پارێزگاری حومس دەڵێت "بەهۆی کردەوەی تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان لەسەر رێگای تیژڕەوەی نیودەوڵەتی حومس و حەما، ئەم رێگایە بۆ شەش ساڵە داخراوە. بە کرانەوەشی ئاسایش و سەقامگیری و ژیانی ئاسایی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەم ناوچەیە، هاوکای کاریگەرییەکی ئەرێنیشی لەسەر دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبێت".
وێنەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا و ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەگەورەیی لەسەر رێگاکە هەڵواسراوە.
خەڵکی ئەم دوو پارێزگایە بە کردنەوەی رێگاکە دڵخۆشن و هیواخوازن بە کردنەوەی ئەم رێگایە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکەیان بگەڕێتەوە و هەروەها دۆخی ئابووریشیان باشتربێت.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ