رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بیستران.
سەرچاوە خۆجێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە دوای رووخانی بەشار ئەسەدەوە، ئیسرائیل نزیکەی 250 هێرشی ئاسمانیی کردوونەتە سەر سووریا.
دیمەنی راستەوخۆی دیمەشق پێشانیدەدات دووکەڵ لە نێوەڕاستی پایتەختەکە بەرزدەبێتەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن، ئیسرائیل لە بەیانیی رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە پێگە سەربازییە ستراتیژییەکانی سەرانسەری سووریای کردوونەتە ئامانج و "پێگە هەرە سەربازییەکانی" وێرانکردووە، لەنێویدا کۆگای چەک، فڕۆکەخانەکان، فڕۆکە جەنگییەکان، رادارەکان، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی، سیستمە بەرگرییەکان و کەشتییە جەنگییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ