رووداو – هەولێر
كەناڵی (ئەعماق)ی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) ڤیدیۆی ئەو هاوكارییە سەربازییانەی بڵاوكردەوە،كە رۆژی دووشەممە لە هەرێمی كوردستانەوە بەرێگەی فڕۆكەی ئەمریكی بۆ كۆبانێ نێردران . وێنەكان پیشانی دەدەن كە بەشێكی ئەو چەكانە دەست چەكدارانی داعش كەوتوون كە بە فڕۆكە لە ئاسمانەوە بۆ نێو شاری كۆبانێ فڕێدرانە خوارەوە.
هەندێك سەرچاوە پشتڕاستیدەكەنەوە كە بەشێك لەو چەكانە دەست داعش كەوتوون، بەڵام دەڵێن بەرلەوەی داعش سوودیان لێ ببینێت تەقێندراونەتەوە.
ئیدریس ناسان، جێگری دەستەی دەرەوەی پەیوەندییەكانی كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند، كە هەموو چەكەكان گەیشتووەتە دەستی شەڕڤانان. بەڵام بەپێی ئەو ڤیدیۆیە بەشێكی كەوتووەتە لای چەكدارانی داعش.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ