رووداو- هەولێر
بەپێی راگەیێندراوێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ئەو یەکە سەربازییە تۆپهاوێژەی لە 15ی ئەیلوول بۆ ئۆپەراسیۆنی رەققە و هاوکاری هەسەدە رەوانەی سووریا کرابوو، ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی بۆ داوە.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، ئەمریکا یەکەی تۆپھاوێژی کە لە400 سەربازی مارێنز پێکهاتبوون، لە سووریا دەکێشێتەوە کە بۆ ئۆپەراسیۆنی رەققە و هاوکاریکردنی هێزەکانی هەسەدە رەوانەی ئەو وڵاتەی کردبوو.
لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە "بە رزگارکردنی شاری رەققە و ھەڵاتنی داعش ، فەرمانی گەڕانەوەی یەکەکە بۆ وڵات دراوە. لە شوێنی ئەو ، ھیچ یەکەیەکی سەربازیی نانێردرێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئەوەش وەبیرھێنراوەتەوە ، کە لەچوارچێوەی گەمارۆدانی رەققە ، ئەمریکا لە 6ـی6ـی2017ـەوە هێزی پیادەی دەریایی مارێنز ئێم 777 و یەکەی تۆپھاوێژی بۆ سووریا نارد ، یەکەکەش تاوەکو 20ـی11ـی2017 ھاوکاری هەسەدە-ی کردووە.


.png&w=3840&q=75)
