بەهۆی بەفربارینەوە لە قوتابخانەکانی27 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرایە پشوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەفربارینێکی زۆرەوە، لە قوتابخانەکانی 27 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کرایە پشوو، زۆربەیان پارێزگاکانی باکووری کوردستانن. پشووی قوتابخانەکانی پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مێردین و مووش رۆژێکی دیکەش درێژکرایەوە. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی پەروەردەی تورکیا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانییانەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەفربارینێکی زۆرەوە، یەک رۆژ پشووی قوتابخانەکان راگەیێندرا. پشووەکە بۆ رۆژی هەینی 2ـی کانوونی دووەمی 2026 دەبێت. 
ئەمڕۆ هەریەک لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مێردین، مووش، ئێلیە، مەلەتێ، شرنەخ، خارپێت، مەرەش، دیلۆک، ئاگری، سێواس، سەمسوور، سێرت، چەولیگ، ئامەد، دێرسم، ئەردەخان و ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان. هەروەها پارێزگاکانی دوزجە، بۆڵو، ئاماسیا، چۆروم، یۆزگات، زۆنگوڵداک، بارتن، تۆکات، سینۆپ و کارابوک لە تورکیا بۆ رۆژێک پشووی قوتابخانە راگەیێندرا. 
 
هاوکات دوێنێ و ئەمڕۆش پشووی قوتابخانە لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مێردین و مووش دوو رۆژە راگەیێندرابوو. سبەیش پشووەکان بەردەوام دەبێت.  
 
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە 10 پارێزگای وان، جۆلەمێرگ، بەدلیس، مووش، چەولیگ، خارپێت، سێرت، شرنەخ، ئێلیهـ و مێردین، رێگەی 3664 گوند و ئاوایی و ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە.  

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەم ژنە دەڵێ کچی ترەمپە

ژنێکی نیشتەجێی ئەنقەرە دەڵێ، ترەمپ باوکییەتی و داوای پشکنینی دی ئێن ئەی دەکات

ژنێکی تەمەن 55 ساڵ بە ناوی نەجلا ئۆزمەن کە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەژی، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە وەک خۆی دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باوکی بایۆلۆژییەتی، لە دادگەی کاروباری خێزانیی ئەنقەرە سکاڵای سەلماندنی باوکایەتی تۆمارکرد.