Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

8 لەو سەربازانەی لە ئەشکەوتەکە گیانیان لەدەستدا.

8 لەو سەربازانەی لە ئەشکەوتەکە گیانیان لەدەستدا.

تورکیا01-08-2025

بەرگریی تورکیا: هەفتەی داهاتوو لێکۆڵینەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی 12 سەربازەکە تەواو دەبێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوار ئیسماعیل

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەوار ئیسماعیل

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوی گیانلەدەستدانی 12 سەرباز بە گازی میسان تەواو دەبێت، کە لە 6ـی تەممووزی ئەم ساڵ لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوون.
 
لیوا زەکی ئاکتورک، راوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 31ـی تەممووزی 2025 لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی گیانلەدەستدانی 12 سەرباز بەهۆی کاریگەریی گازەوە لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو کۆتایی دێت."
 
ئاکتورک ئاماژەی بەوەدا، ئێستا چاوەڕێی ئەنجامەکانی دادپزیشکی دەکرێت. دوای دەرچوونی ئەنجامەکان و تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی کارگێڕی، ئەنجامەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێن.
 
رۆژی 6ـی تەممووزی ئەم ساڵ، هێزێکی سوپای تورکیا کە لە 19 سەرباز پێکهاتبوو بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان بەناوی مەلیح بۆزکوڕ، کە رۆژی 28ـی ئایاری 2022 بە دەستی پەکەکە کوژرابوو و تەرمەکەیشی لە دەستی پەکەکە بوو، چوونە نێو ئەشکەوتێک. 
 
ئێوارەی هەمان رۆژ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەێیندراوێکدا مردنی پێنج سەربازی هێزەکانی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەریی گازی میسانەوە راگەیاند. 
 
بەیانی رۆژی دووشەممە 7ـی تەممووز، وەزارەتەکە لە راگەیێندراوی دووەمیدا گوتی، ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ 8 سەرباز بەرزبووەتەوە. 
 
وەزارەتەکە پێش نیوەڕۆی هەمان رۆژ، لە سێیەمین راگەیێندراویدا ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان مردن بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.