Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی

تورکیا02-05-2025

دەم پارتی: لە قۆناخی سەرەتای پرۆسەی چارەسەریداین و تەنانەت دانوستاندنیش نەکراوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن عەساف

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-05-2025

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

 
رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێت، لە پرۆسەی چارەسەریدا هیچ هەنگاوێک نەنراوە و لە قۆناخێکی زۆر سەرەتادان. ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا لەبارەی کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی و دانانی چەک قسە کراوە.
 
ئەمشەو 2ی ئایاری 2025، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، بەشداری لە بەرنامەیەکی راستەوخۆ لە کەناڵێکی تورکیا کرد.
 
لەبارەی پرۆسەی چارەسەری تونجەر باکرهان رایگەیاند، "هێشتا دانوستاندن نەکراوە؛ لە قۆناخێکی زۆر سەرەتاداین؛ هیچ شتێک گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە. هێشتا تەنیا باس لە کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی و چەکدانان کراوە."
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، "هێشتا دانوستاندن نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە تەنیا گفتوگۆیە. ئەگەر لایەنەکان لە دەوری مێزێک دابنیشتنایە و بە تێروتەسەلی باسیان لە کێشەکە بکردایە، رەنگە ئێستا لەبارەی زۆر شت قسە بکرایە؛ بەڵام هێشتا پرۆسەکە دەستی پێنەکردووە."
 
باکرهان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە قۆناخێکی سەرەتای پرۆسەکەدان، ناچارن بیروبۆچوون و دیدگە و پێشهاتەکان بە رای گشتی رابگەیێنین؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بە خەڵکیان راگەیاندووە کە نە حکومەت نە ئۆجەلان و نە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەستیان بە دانوستاندن نەکردووە بۆ ئەوەی مەرج بۆ یەکدی دابنێن.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، "خەڵک مافی خۆیەتی پرسیار بکات، ئایا چی کراوە و چ هەنگاوێک نراوە؟ هیوادارم کاتێک دانوستاندن دەست پێدەکات، هەموو بابەتێک قسە و باسی لەبارەوە بکرێت. رەخنە دەگیرێت، رێگری دەکرێت و ئەگەر پێویستیش بکات ویستی بەهێز دەخرێتەڕوو بۆ راستکردنەوەی هەندێک بابەت."
 
بۆ سەرخستنی هەر پرۆسەیەک، وەکو باکرهان باسی لێوەکرد، پێویستە سەرەتا کۆمەڵگە متمانەی بۆ دروست بێت، بۆیە "هەوڵ دەدەین هەموو شتێک بە رای گشتیی بڵێین بۆ ئەوەی پشتیوانمان بن. ناکرێ هەمووان بخرێنە کونجی زیندانەکانەوە. ناکرێ هەر کەسێک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا یەکسەر دەستگیر بکرێت، بەتایبەتی کەسانی هەڵبژێردراو بە دەنگی خەڵک."
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتیشی، "باشە، ئەگەر ئەو کەسە بێتاوان دەرچوو، کێ قەرەبووی دەکاتەوە؟ هەموو ئەو بابەتانە لەگەڵ وەزیری داد قسەیان لەبارەوە کرا. رەخنە و تێبینییەکانمان لەبارەی مامەڵەی خراپی نێو زیندانەکان و بەکارهێنانی دادگە وەک ئامرازێکی هەڕەشەکردن بە وەزیری داد گەیاندووە. تاوەکو چەند جێبەجێ دەکرێت یان چارەسەر دەکرێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەردەکەوێت."
 
رۆژی 01-10-2024، دەرگای پەرلەمانی تورکیادا لە وەرزێکی نوێدا واڵاکرا. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) چووە لای فراکسیۆنی دەم پارتی و تەوقەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتە کرد.
 
ئەو رووداوە رۆژەڤی پرۆسەیەکی چارەسەریی پرسی کوردی لە تورکیا هێنایە بەرباس.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەو هەنگاوەی باخچەلی بە "پەنجەرەی هیوا" ناوبرد و ئومێدی خواست، ئەو دەرفەتە نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی کەسی.
 
باخچەلی دواتر داوای لە دەم پارتی کرد لەگەڵ ئۆجەلان دیدار سازبکەن. شاندێک کە لەلایەن دەم پارتییەوە پێکهێندرا، دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سازکرد و لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کۆبووەوە. ئەو شاندە سەردانی هەرێمی کوردستانیش کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆبووەوە.
 
شاندەکە لە رۆژانی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 و 22ـی کانوونی دووەمی 2025 و 25ـی شوباتی 2025 لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە، کە جاری سێیەم هاوسەرۆکانی دەم پارتی و پارێزەرانی تێیدا ئامادەبوون، دواتر پەیامی 27ـی شوباتی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە. رۆژی 21ـی نیسان بۆ جاری چوارەم شاندی ئیمرالیی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری بازنەی وان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتبوو، چوونەوە دیداری ئۆجەلان.
 
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رۆژی یەکی ئاداری 2025 ئاگربەستی راگەیاند. ئەوەش لە دوای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هات کە رۆژی 27ـی شوبات بە ناونیشانی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" بڵاوکرایەوە و داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد.
 
رۆژی 10ـی نیسان، شاندی ئیمرالی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.