رۆژی 24ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2015 كاتێك فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری سوخۆی رووسی خسته‌خواره‌وه، سه‌ره‌تایه‌كی ئاڵۆز له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا ده‌ستیپێكرد، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی توركیا رووداوه‌كه‌ی به مافی ره‌وای توركیا به‌ئاراسته‌ی پارێزگاریكردن له سنووری ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی ناوزه‌دكرد، هه‌رچی ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیاش بوو له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا وتی ئه‌و رووداوه به‌ئاسانی به‌سه‌ر توركیادا تێپه‌ڕ نابێت و بۆ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی ئابووری و بارزگانی تووندی له دژی توركیا گرته‌به‌ر.
توركیای سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تاوه خواستی دهركهوتنێتی به شێوازێكی جیاواز، ئه‌م شێوازه خۆی له نمایشكردنی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، گۆڕینی پێناسه‌كه‌ی به‌وه‌ی له رابردوودا وه‌كو پردی په‌ڕینه‌وه له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا سه‌یرده‌كرا بۆ هێزێكی باڵانس راگری كاریگه‌ر، تا ده‌گاته بێ منه‌تی به‌رانبه‌ر ئیسرائیل و هه‌ندێكجاریش "نا"كردن له به‌رانبه‌ر هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سفركردنه‌وه‌ی كێشه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی، رێبه‌رایه‌تیكردنی جیهانی ئیسلامی و هه‌ڵكشانی ئاستی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و چوونه كۆمه‌ڵه‌ی 20 وڵاته گه‌وره پیشه‌سازییه‌كه‌ی جیهانه‌وه.
گۆڕانكارییه‌كانی كه له توركیا هاتنه كایه‌وه له ساڵی 2002 بۆ 2014 زۆر ئه‌رێنی بوون، به ئه‌ندازه‌یه‌ك توركیا له ریزبه‌ندی 20 وڵاته پیشه‌سازییه‌كه پله‌ی 16یه‌می وه‌رگرت و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش بووه 6 شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتانی پیشه‌سازی.
له بابه‌تی سیاسییشه‌وه مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی وه‌كو حیزبێكی پاشخانی ئیسلامی ره‌ونه‌قدار ده‌خوازرا كه بۆ وڵاتی تری كۆمه‌ڵگا ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگوازرێته‌وه.
بونیادنه‌ری ئه‌م ژێرخانه سیاسی و ئابوورییه گرنگه‌ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوو، وی رۆڵی سه‌ره‌كی له داڕشتنی پلانه‌كانی ستراتیژیی وڵاته‌كه‌یدا هه‌بوو، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی لەسه‌ر ده‌ستی وی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتنی له 9 هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا به‌ده‌ستهێنا. به‌وه‌ش ئه‌ردۆغان ورده ورده حه‌زی تاكڕه‌ویی تیایدا چه‌كه‌ره‌ی كرد و به‌و هۆیشه‌وه ده‌نگه ناڕازییه‌كانی نێو پارته‌كه‌ی خه‌فه ده‌كرد، هه‌روه‌ك كه‌وته وێزه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی له وێنه‌ی فه‌تحوڵڵا گویله‌نی رابه‌ری بزووتنه‌ی خزمه‌ت.
ئه‌م حه‌زه‌ی دیكتاتۆربوونه پرۆژه‌كانی ئه‌ردۆغانی به‌ره‌و لاوازی برد، سێ خولی ته‌واوبوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی و به‌ناچاری وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی زۆر ئاماژه‌ی تری دیكتاتۆربوونی لای ئه‌ردۆغان ده‌رخست له وێنه‌ی گۆڕینی سیستمی په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی، ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، په‌لاماردانی رۆژنامه‌وانیی ئازاد و زیندانیكردنی رۆژنامهونووسان و زۆرێك له‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌و بیریان نه‌ده‌كرده‌وه. ئه‌مانه وایان كرد وێنه‌ی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیانه‌وه نه‌ك هه‌ر نه‌گه‌یشته خاڵی سفر، به‌ڵكو به‌هۆی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌دیاریكراویش هاتنی داعش و نزیكبوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه له توركیا كه تا دوا خاڵی سنووری له‌گه‌ڵ سووریا هاتن توركیای دووچاری ئاڵۆزییه‌كی زیاتر كرده‌وه.
به‌هۆی پاڵپشتی له سوننه‌كان له‌گه‌ڵ شیعه‌ی عیراق و به‌هۆی پاڵپشتی له شۆڕشگێڕانی سووریا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جهنگییهكهشییهوه له‌گه‌ڵ قه‌یسری رووس و تاڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێرانیش كێشه‌كانی ئاڵۆزتربوون.
ئاڵۆزبوونی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا وه‌كو كێشه نییه له‌گه‌ڵ عیراق یان به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵكو ململانێیه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هێزه گه‌وره‌كانی جیهان و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێك كه وا به‌ئاسانی چۆك دانادات. ئه‌مه له‌كاتێكدا توركیا شاخی له شاخی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلیش گیركردبوو.
قه‌یسه‌ری رووسیا له كاردانه‌وه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یدا زنجیره‌یه‌ك بڕیاری له بواره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌ركرد و رایگه‌یاند ئه‌و رووداوه هه‌روا به‌سه‌ر توركیادا تێپه‌ڕ نابێت، له نموونه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ش پێداچوونه بوو به پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی توركیا، زیاتركردنی رێژه‌ی گومرگ له‌سه‌ر هاورده‌ی توركیا به‌تایبه‌ت له بواری به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان كه به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵی ئه‌وكاته‌ی توركیا به بڕی 764 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا مه‌زه‌نده ده‌كرا، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كاركه‌رانی توركیا له رووسیا، له‌وانه‌ش كاریگه‌رتر و گرنگتر بڕیاری چوارچێوه‌داركردنی چوونی گه‌شتیارانی رووسیا بۆ توركیا بوو له‌كاتێكدا كۆڵه‌كه‌ی ئابووری توركیا بریتییه له داهاتی گه‌شت و گه‌شتیاران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێوشوێنه‌كانی روسیا بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاشی گرته‌وه و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی رووسیا رایگه‌یاند كه ته‌واوی هاوكارییه‌كان راده‌گرن و كاریشدهكهن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی رووسیا كه له په‌یمانگا و زانكۆ توركییه‌كاندا ده‌خوێنن.
تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
دوای هه‌موو ئه‌وانه، ئایا توركیا و به‌تایبه‌ت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رگه‌ی چه‌ندی تری ده‌گرت له‌پای ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی گه‌مارۆ و رێشوێنه تونده‌كانی رووسیاوه خرابووه سه‌ری یان گیرابوونه‌به‌ر؟ ئایا ئه‌ردۆغان ده‌توانێت له‌یه‌ككاتدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو وڵاته بچێته ململانێوه؟ ئه‌ردۆغان بیریكرده‌وه ململانێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆككۆماری سووریا جیاوازه له ململانێكردن له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ری رووس و ناتانیاهۆ؟
ململانێ له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ر له چه‌ند روویه‌كه‌وه ئه‌ردۆغانی له زیانه زۆره‌كانی دڵنیاكرده‌وه به‌تایبه‌ت كاتێك ژماره‌كان ده‌ریانخست كه رێوشوێنه‌كانی قه‌یسه‌ر چوونه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌و رووه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه رێژه‌ی گه‌شتیارانی رووسیا بۆ توركیا 46% ته‌نیا له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2015 به‌راورد به‌هه‌مان مانگ و ماوه له 2014دا كه‌میكردووه. هه‌روه‌ك توركیا ده‌یخواست كه رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ رووسیا تا ساڵی 2023 بۆ 100 ملیار دۆلار به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام له‌مه‌شدا شكستیخوارد و رووی له كه‌مبوونه‌وه كرد له‌و بڕه‌ی كه له ساڵی 2014 پێی گه‌یشتبوو كه بریتی بوو له 41 ملیار دۆلار.
له‌م نێوه‌دا هۆكارێكی تری داوای لێبوردنی ئه‌ردۆغان بریتییه له مه‌له‌فی سوریا كه بۆ توركیا بابه‌تێكی گرنگه، ئه‌ردۆغان له پێشبینی درَژهكێشانی دۆخی سوریا به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه و نهچنینهوهی ده‌ستكه‌وت له‌لایه‌ن كوردانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه كورتبین بوو، روونتریش بڵێین ئه‌و داشانهی ئه‌ردۆغان یاریی له‌سه‌ر ده‌كرد ورده ورده كاریگه‌رییان چوارچێوه‌دار كرا.
كانتۆنه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان بنیاتنران، ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ پشتگیریی كردن، روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵیان دروستكرد و تاڕاده‌یه‌ك بووه‌ته دیفاكتۆ و توركیاش ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه كه ده‌وڵه‌تی كوردستان ببێته سنووری به‌ره‌ی سوریای، بۆ ئه‌وه‌ش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه توركیا ده‌یه‌وێت به‌هۆی باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ روسیا و دواتریش ئیسرائیل دوا كارتی له ململانێكانی سوریا نه‌سوتێت و جۆرێك له پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو وڵاته بۆ كانتۆنه كوردییه‌كان بهێنێته‌دی.
رێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ری رووس كه ئه‌ردۆغان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه دوو رووی هه‌یه، یه‌كه‌میان رێژه‌یه‌ك له فشاره ئابوورییه‌كانی روسیا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك به‌هۆی تێكئاڵانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه كه باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌دیهێنه‌رێتی پێده‌چێت كوردانی رۆژئاوا كه‌مێك زیانی لێبكه‌ن. دووه‌میشیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و توركیایه بۆ سه‌نگه سروشتییه‌كه‌ی خۆیان، كاتێك بێ له‌به‌رچاوگرتنی هێزی ئه‌وانیتر ئه‌ردۆغان راست و چه‌پ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان دروستده‌كرد و هێزی خۆی له‌به‌رچاو نه‌ده‌گرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر بژارده هه‌بوون ئه‌ردۆغان په‌یڕه‌وییان لێ بكات، راسته ئه‌مه جۆرێكه له شكستی سیاسی و سازشه له‌سه‌ر سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی، به‌ڵام بۆ ئێستای ئه‌ردۆغان "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ر" باشترین بژارده‌یه. هه‌م ئه‌ردۆغان سه‌نگی خۆی زانی و هه‌م بۆشی ده‌ركه‌وت ئیتر پێویسته سنووری هێزی توركیا بزانێت. به‌مه‌ش ئه‌ردۆغان به‌جۆرێكی تر كارتی دهستدهكهوێتهوه و له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ئاماده‌یی ده‌بێت.
•به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستتیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ