نوعمان کورتوڵموش بە سەرۆکی خولی 28ـەمینی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

07-06-2023
هێمن عەساف
نیشانەکردن تورکیا هەڵبژاردنی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە 321 دەنگ، نوعمان كورتوڵموش په‌رله‌مانتاری ئیستەنبووڵی ئاكپارتی، به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا.
 
کاژێر 16:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2023) بە ئامادەبوونی 582 پەرلەمانتاری سەرجەم فراکسیۆنەکان، پرۆسەی دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی 28ـەمین خولی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو. 
 
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی پەرلەمان بە دەنگی 400 پەرلەمانتار هەڵدەبژێردێت. ئەگەر هیچکام لە بەربژێرەکان 400 دەنگیان بەدەستنەهێنا، گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ کۆکردنەوەی 365 دەنگ بەڕێوەدەچێت. ئەگەر ئەم دەنگانەش لەلایەن بەربژێرەکانەوە کۆنەکرایەوە، پرۆسەکە بۆ گەڕی سێیەم دەچێت و لەم گەڕەدا هەرکام لە بەربژێرەکان 301 دەنگ بەدەستبهێنێت، دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان. ئەگەر لە گەڕی سێیەمیشدا یەکلایی نەکرایەوە، لە گەڕی چوارەمدا کێبڕکێ لەنێوان دوو بەربژێر دەکرێت و کامەیان زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان. 
 
نوعمان کورتوڵموش لە گەڕی یەکەمدا 317 دەنگی بەدەستهێنا، لە گەڕی دووەمدا 319 و لە گەڕی سێیەمدا بە 321 دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا. لە بەرامبەردا ته‌كین بینگۆل، بەربژێری جەهەپە 131 ده‌نگ، تولای هاتیمۆغوڵڵار، بەربژێری یه‌سه‌په‌ 51 ده‌نگ، جیهان پاچاجی، بەربژێری ئیی پارتی 42 ده‌نگ، مسته‌فا یه‌نه‌رئۆغڵو، بەربژێری پارتی دێڤا 16 ده‌نگ، سه‌راپ یازجی ئۆزبودوون، بەربژێری پارتی ئاینده‌ 20 ده‌نگ و جان ئاتالای، بەربژێری پارتی كرێكاری توركیا 3 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و، شه‌ش ده‌نگیش پووچه‌ڵ بوون.
 
بەمەش ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش پەرلەمانتاری ئیستەنبووڵی ئاکپارتی بە سەرۆکی 28ـەمین خولی پەرلەمانی تورکیا پەسند کرد. 
 
بایۆگرافیی نوعمان کورتوڵموش:
 
- رۆژی 23-3-1959 لە پارێزگای ئۆردو لەدایکبووە
- سیاسەتڤان و ئەکادیمیسیانە 
- پرۆفیسۆر دکتۆرە لە بەڕێوەبردنی کاردا 
- مامۆستای زانکۆ بوو
- سێ خول پەرلەمانتار بوو
- جێگری سەرۆکی ئاکپارتییە
- 2008-2010 سەرۆکی پارتی سەعادەت بوو 
- 2010-2012 دامەزرێنەر و سەرۆکی پارتی دەنگی گەل بوو
- 2012 پەیوەندیی بە ئاکپارتییەوە کرد 
- 2014-2017 جێگری سەرۆکوەزیران بوو
- 2017-2018 وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار بوو
- خێزاندارە و باوکی دوو کوڕ و کچێکە 
- زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی دەزانێت 
- ئەمڕۆ (7-6-2023) بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداوێکی هاتووچۆ لە تورکیا. وێنە: ئەرشیڤ/AA

ساڵی رابردوو زیاتر لە 6000 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ساڵی رابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە. بەهۆیانەوە زیاتر لە 6000 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەڵەی شۆفێر لە رووداوە کوشندەکاندا 89% بووە