گالەری

04-05-2025
17 Photos
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوەندی رۆشنبیریی ئەتاتورک لە ئیستەنبووڵ، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سری سورەییا ئۆندەر و رێزگرتن لە ژیانی، بەڕێوەچوو.
 
جەرەن ئۆندەر کاندەمیری کچی ئۆندەر، لەسەر تەرمی باوکی بە کوڵ گریا و بە خوێندنەوەی نامەیەک، ماڵئاوایی لە باوکی کرد.
 
جەرەن ئۆندەر لە نامەیەکدا کە بۆ باوکی نووسیبووی، گوتی: "دەتویست ئاشتی ببینی، لەدەستدانی باوک لە لایەن منداڵانەوە دڵتی پارچە پارچە دەکرد. هیچ کات لە هیچ شتێک سڵت نەدەکردەوە. لەو قەرەباڵخییە بێ چین و بێ ئاڵا و خەمناک و پڕ هیوایەی لە رێڕەوەکانی نەخۆشخانە، شتێکم بینی لە ئاشتی دەچوو".
 
سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەسەر پشکی دەم پاتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی- دەم پارتی بوو. جگە لە کاری سیاسی، ئەکتەریش بوو و بەشداریی لە چەندین فیلم دا کردووە.
 
رۆژی شەممە سێی ئایار، دوای 18 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ کۆچی دواییکرد. تەرمەکەی ئەمڕۆ شەممە لە گۆڕستانی زنجیرلیکویو بەخاک دەسپێردرێت.