رووداو - تورکیا
هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکین کوردستان- کەجەکە کۆتایی بە ئاگربەستە تاکلایەنەکەی لەگەڵ حکومەتی تورکیا هێنا.
لە راگەیەندراوێکدا کەجەکە رایگەیاند " چالاکییە سەربازییەکانمان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێدەکەینەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانمان بەهۆی سیاسەتی شەڕانگیزانەی پارتی دادو گەشەپێدانە".
هاوسەرۆکایەتی کۆما جڤاکین کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها باسیان لەوە کردووە " ئێمە هەموو کات ئامادەی ئاگربەستی دوولایەنەین و لەکاتێکدا ئێمە ئاگربەستمان راگەیاندبوو، سوپای تورکیا هێرشی دەکردە سەر باکووری کوردستان".
کەجەکە هەروەها رایگەیاند " ئاگربەستە تاکلایەنەکەی ئێمە هیچ ئەنجامێکی بۆ چارەسەری پرسی کورد نابێت و هەوڵ و هەڵوێستی جددی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بەدی ناکەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا".
کەجەکە باس لە ئەرکی هێزە دیموکراسییەکانی دیکەش دەکات و دەڵێت " لە رێگای بەرخودانەوە دەگەیێنە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکو ئەرکی هەموو هێزە دیموکراسییخوازەکانە کە لە دژی فاشیزمی ئاکەپە هەوڵەکانیان چڕترکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ