ئەردۆغان: هێرشەکەی ئیسرائیل پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتییە

09-09-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ، بنیامین نەتەنیاهوو "ئامانجی قووڵکردنەوەی ململانێ و زیادبوونی ناسەقامگیرییە."
 
لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل کە رۆژی سێشەممە، 9-9-2025 کردییە سەر ژمارەیەک بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس لە قەتەر، بەشێک لە بەرپرسانی وڵاتان کاردانەوەیان نیشاندا.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا یەکێک لەو سەرکردانە بوو کە لە راگەیێندراوێکی نووسراودا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و گوتی: "هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاندی دانوستاندنکاری حەماس لە قەتەر، جارێکی دیکە بە روونی ئەوەی خستەڕوو کە ئامانجی حکومەتەکەی بنیامین نەتەنیاهوو قووڵکردنەوەی ململانێ و ناسەقامگیرییە". 
 
سەرۆککۆماری تورکیا هێرشەکە بە پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری، ئاسایش و ئارامیی قەتەر لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: "ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەم. تورکیا بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ برا فەلەستینییەکانی و دەوڵەتی قەتەرە. هاوکات هاوپەیمان و هاوبەشی ستراتیجی و دۆستی ئەوانە".
 
لەبارەی سیاسەتی ئەم دواییەی ئیسرائیل کە بەرپرسانی تورکیا بەردەوام بە پاوانخواز ناوی دەبەن، ئەردۆغان گوتی: "ئەوانەی تیرۆر دەکەنە سیاسەتی دەوڵەت، هەرگیز ناگەنە ئامانجەکانیان. ئێمە لە بەرامبەر دزییەکانی ئیسرائیل دەوەستینەوە کە ئامانجی ئەوەیە هەموو ناوچەکە لەگەڵ خۆیدا بەرەو کارەسات ببات".
 
سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە کە داکۆکی لە ئاشتی، یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئازادیی گەلی فەڵەستین دەکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرانی وزە و بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە و جەختیان لە بەهێزترکردنی هاوئاهەنگیی نێوانیان لە بوارەکانی بازرگانی، نەوت و وزە کردەوە. مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیاش کۆبووەوە.