زیاتر لە 68%ی بەشداربووانی راپرسییەک لە تورکیا هەڵبژاردنی پێشوەختە رەتدەکەنەوە

10-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی ئاسال ASAL بۆ توێژینەوەی سیاسی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی دۆخی سیاسیی تورکیا دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 68%ی بەشداربووانی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رەتدەکەنەوە.
 
ناوەندەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت، لە رۆژانی نێوان 24 تاوەکو 28ی ئایاری 2024 بۆچوونی 2600 کەسیان لە 26 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا وەرگرتووە.
 
ناوەندەکە پرسیاری کردووە، "دوای ساڵێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای تورکیا، تاوەکو چەند پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەیت؟"
 
ئەنجامی راپرسییەکە بەم جۆرەیە: 68.3%ی هاووڵاتییان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رەتدەکەنەوە؛ 31.7%ی بەشداربووانیش داوا دەکەن بە زووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
 
دەم پارتی لە بەرامبەر کاردانەوەی زیندانیکردنی محەممەد سدیق ئاکش، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و دانانی قەییوم بۆ ئەو شارە، تاکە لایەنی سیاسییە کە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات. جەهەپەش دەڵێت، ئەگەر خەڵک داوای ئەو هەڵبژاردنە بکات، ئامادەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین دەمیرتاش و عەبدوڵڵا ئۆجەلان

راپرسییەک: دەنگدەرانی ئاکپارتی و مەهەپە ئۆجەلان بە "نوێنەری کورد" دەزانن نەک دەمیرتاش

ئەنجامەکانی راپرسییەکی نوێ لە تورکیا سوپرایزێکی گەورەی تێدایە؛ لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵک سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک نوێنەری داواکارییەکانی کورد دەبینن، بەڵام دەنگدەرانی ئاکپارتی و مەهەپە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان-یان پێ باشترە.