رووداو دیجیتاڵ
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایدەگەیێنێت، 15 کەشتی کە خاوەنەکانیان تورکن لە گەرووی هورمز چاوەڕوانن و دەشڵێت: "لەگەڵ سەرجەم کارمەندانی کەشتییەکان لە پەیوەندیداین و هیچ کێشەیەکیان نییە."
عەبدولقادر ئۆراڵئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، رۆژی چوارشەممە 11ـی ئاداری 2026، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمان، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، زانیاریی نوێی لەبارەی دۆخی گەرووی هورمز و فڕۆکە تورکییەکان خستەڕوو.
وەزیری گواستنەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد: "15 کەشتی کە خاوەنەکانیان تورکن لە گەرووی هورمز چاوەڕوانن. هیچ کێشەیەک نییە و ئێمە بەردەوام لەگەڵ سەرجەم کارمەندانی ناو کەشتییەکان لە پەیوەندیداین."
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو فڕۆکە تورکییانەی کە لە ئێران ماونەتەوە، ئۆراڵئۆغڵو گوتی: "فڕۆکەکانی پێگاسۆس و هێڵی ئاسمانیی تورکیا لە ئێران ماونەتەوە؛ ئێمە تیمەکانمان (کاپتن و ستاف) هێناوەتەوە، بەڵام دوو فڕۆکە لەوێ ماونەتەوە. بەپێی رەوتی شەڕ و گۆڕانکارییەکان، کار بۆ هێنانەوەی فڕۆکەکانیش دەکەین."
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ وڵاتانی کەنداو سنووردار کراون و بڕیارە ئەو سنووردارکردنە تاوەکو 13ـی ئادار بەردەوام بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ