Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تورکیا13-10-2024

بوومەلەرزەیەک لە تورکیا روویدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

13-10-2024

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای ئافیۆنکاراهیساری تورکیا بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر روویدا. پارێزگا دەڵێت، هیچ هەواڵێکیان لەبارەی زیانەکەی پێنەگەیشتووە. 
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 03:14 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 13ـی تشرینی یەکەم) بوومەلەرزەیەک لە شاری ئافیۆنکاراهیسار بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر روویدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10.26 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
 
بەشێک لەو هاووڵاتیانەی لە ناوەندی شار هەستیان بە بوومەلەرزەکە کرد، لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە. 
 
پارێزگای ئافیۆنکاراهیسار لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هیچ رووداوێکی نەرێنی بۆ سەنتەری پەیوەندی فریاگوزاریی 112 نەنێردراوە. سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە کارەکانیان بەردەوامن."  
 
لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا؛ بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانە گیانیان لەدەستدا و، 107 هەزار و 204 کەسی دیکە بریندار بوون.
 
بوومەلەرزەکان بوونە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، کە ژمارەیەکی بەرچاویان لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.