رووداو دیجیتاڵ
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دادی تورکیا، ژمارەی ئەوانەی ئێستا لە زیندانەکانن گەیشتووەتە 403 هەزار و 60 کەس، کە 17 هەزار و 712 کەسیان ژنن و زیاتر لە 4000یشیان منداڵن.
دۆخی زیندانەکان یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی تورکیا لە کاتێکدا گفتوگۆ لەسەر لێبووردنێکی گشتی دەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دادی تورکیا لە نیسانی 2025دا، ژمارەی ئەوانەی سزادراون و لە زیندانەکانن گەیشتووەتە 346 هەزار و 442 کەس، هەروەها 56 هەزار و 618 کەسیشیان راگیراون و چاوەڕێی دادگاییکردنیان دەکەن.
دوای بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، پرسی لێبووردنی گشتی دێتە ئاراوە، یاساناسان ئاماژە بەوە دەکەن یاسای لێبووردنی گشتی پێویستی بە هەموارکردنەوەیە.
پێشتر یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندبوو، ئەوان گۆڕانکاریی یاسایی دەکەن و لە ماوەیەکی کورتدا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ