تورکیا سیستمێکی نوێی پاتریۆت لە ئادانا جێگیر دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێ، وێڕای سیستمەکانی دژە مووشەک لە ئادانا، سیستمێکی نوێی پاتریۆت لەو پارێزگایە جێگیر دەکرێت.
 
زەکی ئاکتورک، راوێژکاری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 18 ـی ئاداری 2026 کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی وەزارەتەکەی لە فەرماندەیی بنکەی سەرەکیی 10ـەمی ژێتی ئاسمانی لە بنکەی ئەنجیرلیکی ئادانا کرد.
 
ئاکتورک رایگەیاند، دووەم سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە ئینجیرلیک جێگیرکراوە و گوتی، "لەپێناو دابینکردنی ئاسایشی ئاسمانیی تورکیا و سەلامەتیی هاووڵاتییان، جگە لەو رێوشوێنانەی لەسەر ئاستی نیشتمانی گیراونەتەبەر و سیستمی پاتریۆتی ئیسپانیا کە لە ئادانا جێگیرکراوە، سیستمێکی دیکەی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە بنکەیەکی ناتۆ لە ئەڵمانیاوە رەوانەی ئادانا کراوە و جێگیر کراوە."
 
لەکاتێکدا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامن، ئێرانیش بە هێرشی تۆڵەسەندنەوە وەڵام دەداتەوە.
 
تاوەکو ئێستا دوو مووشەکی بالیستی لە ئاسمانی تورکیادا تێکشکێندراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە