رووداو- ئیستەنبوڵ
لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا، كۆبوونەوەیەك بە بەشداری زانایانی ئایینی 32 وڵاتی ئیسلامی و زانایانی ئایینی هەر چوار پارچەی كوردستان لە ژێر ناوی "دەستپێشخەری زانایانی جیهانی ئیسلامی بۆ لەخۆگرتنی ئاشتی و میانڕەوی" بەڕێوەچوو.
لە كۆنفڕانسەكەدا باسی ئەو كێشە و ناكۆكییانە كرا كە لە نێو مەزهەبە جیاوازەكانی ئایینی ئیسلام روودەدەن. بە تایبەتی ناكۆكییەكانی نێوان مەزهەبی سوننە و شیعە و راگەیاندنی خەلافەت لەلایەن چەكدارنی داعش و هەروەها هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە.
سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش كە بەشداری كۆنفرانسەكەی كردبوو رایگەیاند، ئەوان لەو كۆبوونەوەیەدا باسی ئەوەیان كردووە كە زۆرجار لە ژێر ناوی ئایین ستەم لە كورد كراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ