حکومەتی تورکیا پڕۆژەی ئەنجامدانی چالاکی سەربازی رەوانەی پەرلەمان کرد

21-08-2015
کارزان رەسوڵ
نیشانەکردن تورکیا پەرلەمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، رۆژی هەینی 21 ی ئابی 2015 پڕۆژە یاسای درێژکردنەوەی ئەنجامدانی چالاکی سەربازی لەدەرەوەی تورکیا بۆ ماوەی ساڵێک رەوانەی پەرلەمان کرد.

بەپێی پڕۆژە یاساکە، هێزە سەربازییەکانی تورکیا بۆیان هەیە لە نێو خاکی عێراق و سووریا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامبدەن.
 
پێشووتریش چەند جارێک حکومەتی تورکیا هەمان پڕۆژە یاسای ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کردووە.
 
دوای پێكدادانەكانی رۆژی  پێنجشەممە 23-7-2013 ی نێوان سوپای توركیا و چەكدارانی داعش، كە بەهۆیەوە ئەفسەرێكی تورك كوژراو دوو سەربازیش برینداربوون، هەروەها چەكدارێكی داعشیش كوژراو پێنج ئۆتۆمبێلی گرووپەكەش تێكشكێندران، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر چەکدارانی داعش لە نێوخاکی سووریا ئەنجامدا.

لە شەوی هەینی 25-7-2015 فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لەدەرەوەی خاکی ئەو وڵاتە هێرشیانکردە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە