13 Photos
رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە پیشە گرنگەکانی خەڵکی پارێزگای ئایدین لە تورکیا وشککردنی هەنجیرە. لەو پارێزگایە نزیکەی 190 هەزار تۆن هەنجیر بەرهەم دەهێندرێت. 65 هەزار تۆنی وشکدەکرێت و 40 هەزار تۆنی بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا هەناردە دەکرێت.
گەرمی هەوا لەو پارێزگایە بەدرێژایی رۆژ دەگاتە 40 پلەی سیلیزی. وشککردنەکەی دوو مانگی پێدەچێت و دواتر هەناردەی بازاڕەکان دەکرێن.