وێنەکان؛ AA
وێڕای به‌رده‌وامی به‌فربارین و ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌ی شاره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، گرووپێك بەناوی "سه‌ركه‌وتووه‌كانی سارایبورنو" له‌نێو ده‌ریا مه‌له‌وانی كرد.
ئه‌ندامانی گرووپه‌كه كه دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئایاسۆفیا چوونه كه‌ناراوه‌كانی سارایبورنو، له‌سه‌ر گاشه‌به‌رده‌كانی كه‌ناراوه‌كه جله‌كانی سه‌ره‌وه‌یان دانا و بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رم ببن ماوه‌یه‌ك رایان كرد. دواتر له ده‌رچه‌ی كه‌ناراوی پاركی گولهانه خۆیان هه‌ڵدایه ناو ئاوی ساردی ده‌ریا.
حوسێن كاهرامان رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه زستانه یان هاوین، له‌و ناوچه‌یه مه‌له ده‌كه‌ن، گوتی: "ئێمه لێره وه‌رزشی به‌یانییان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان دێینه ناو ده‌ریا. به‌فر، با و باران كارمان تێ ناكا. هه‌موو رۆژێك دێین و سه‌رمامان نابێت".
لە ئیستەنبووڵ 80 سانتیمەتر بەفرباریوە و قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا. پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی چڕی بەفربارین، سەرجەم رێگە سەرەکییەکانی ئیستەنبووڵ داخراون و جگە لە هاتووچۆی گشتی، هاتووچۆی سەرجەم ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان قەدەخەکراوە.