رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی پابەندبوونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا، بە هۆی سووکایەتیکردنی گرووپێک لە هاندەرانی بە لەیلا زانا، سزای دارایی بە بڕی 342 هەزار لیرەی تورکی بەسەر یانەی بورسەسپۆردا سەپاند. پەرلەمانتارێکی ئیی پارتیش سزاکەی بژارد.
محەممەد مستەفا گوربان، پەرلەمانتاری ئیی پارتی لە بزانەی دیلۆکی باکووری کوردستان رایگەیاند، تەواوی سزاکەی بژاردووە و پسوولەکەی پارەدانەکەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە.
لیژنەی پابەندبوونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا، بەهۆی ئەوەی لە یاریی نێوان سۆماسپۆر و بۆرساسپۆر لە کۆمەڵەی سووری خولی پلە دووی تورکیادا، لە لایەن هاندەرانەوە دروشمی سووکایەتیئامێز بەرامبەر لەیلا زانا گوترابووەوە، بڕی 342 هەزار لیرەی تورکی (نزیکەی 8000 دۆلار) سزای بەسەر یانەی بۆرساسپۆردا سەپاند.
محەممەد مستەفا گوربان، پەرلەمانتاری ئیی پارتی رایگەیاند، تەواوی پارەکەی لەبری بۆرسەسپۆر داوە و پسوولەی پارەدانەکەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.
چی روویدابوو؟
لە یاریی نێوان سۆماسپۆر و بورساسپۆر کە رۆژی 16-12-2025 لە یاریگەی نازم یاڤوزی شارۆچکەی سۆما لە پارێزگای مانیسای تورکیا بەڕێوەچوو، دروشمی رەگەزپەرستانە و سوکایەتیئامێز لەلایەن گرووپێک لە هاندەرانی بورساسپۆرەوە دژی لەیلا زانا سیاسەتڤانی کورد گوترانەوە، ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لە نێو رای گشتیدا لێکەوتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ