رووداو- هەولێر
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆی دژی "پاکێجی ئاسایشی نێوخۆی تورکیا" لەژێر ناوی "نا بۆ پاکێجی ئاسایشی نێوخۆ" بەڕێوەدەبات.
کەمپەینەکە لە 25/02/2015وە راگەیەندراوە و ئامانج لە کەمپەینەکەش کشانەوەی یاساکە و قەبووڵنەکردنیەتی. هاوکات ئەوە خراوەتەڕوو کە پێویستە بەرلەوەی یاساکە پەسندبکرێت (کە لە 132 ماددە پێکهاتووە و بەشی یەکەمی واتە 20 ماددە پەسندکراون) بەپێویستی دەزانێ سەرەتا رایگشتی وەربگیردرێ.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئەوەی هەموارکردنەوەی یاساکە و زیادکردنی دەسەڵاتی پۆلیس بە جۆرێک کە بەبێ هیچ بەربەسێک چەک بەکاربهێنن، نیگەرانکەرە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە: " بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە چەکدارەکان و پۆلیس لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ستاندارتە نێودەوڵەتییەکان ناگونجێ".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە تورکیا خاوەنی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەکارهێنانی هێزی لەراددەبەدەری پۆلیس و چەک و دەرکردنی سیاسییەکانە، هەر کاتێکیش ئەم یاسایە پەسندکرا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زۆر زیاتر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ