رووداو دیجیتاڵ
بەپێی دوایین راپرسیی کۆمپانیای ئاساڵ، 64٪ـی خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا پێیانوایە خراپیی دۆخی ئابووری، هەڵاوسان و گرانی ژیان گەورەترین کێشەی ئەو وڵاتەیە.
کۆمپانیاکە رۆژی شەممە 27ـی تەمموز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەنجامی راپرسی مانگی تەمموز ـی لەبارەی "رۆژەڤی سیاسیی تورکیا" بڵاوکردەوە.
راپرسییەکە لە رۆژانی 10-17ـی تەمموز بەبەشداریی دوو هەزار کەسی سەرووی تەمەن 18 ساڵ، لە 26 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا کراوە.
لە راپرسییەکەدا پرسیار کراوە "گەورەترین کێشەی تورکیا چییە؟"، 64.6٪ـی بەشداربووان ئاماژەیان بەوە داوە، خراپی دۆخی ئابووری، هەڵاوسان و گرانی ژیان گەورەترین کێشەی ئەو وڵاتەیە.
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە رێزبەندی کێشەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەمشێوەیەیە؛
ئابووری/گرانی ژیان: 64.6٪
پەنابەران: 6.2٪
نادادی: 5.5٪
بێکاری: 3.4٪
پەروەردە: 3.0٪
کێشەی ئاسایش: 1.7٪
تیرۆر: 1.2٪
لەدەستدانی بەهای ئەخلاقی: 0.6٪
سەگی بەڕەڵڵا: 0.5٪
دەستوور: 0.4٪
هەموو شتێک کێشەیە: 6.6٪
ئەوانی دیکە: 2.4٪
کێشە نییە: 1.2٪
هیچ بۆچوونێکم نییە: 2.7٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ