لە ئەدەنە کەسێک هاوژین و منداڵەکەی کوشت و دواتر خۆیشی کوشت

29-07-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی چوکورئۆڤا سەر بە پارێزگای ئادانا ـی تورکیا، کەسێک بە دەمانچە هاوژین و منداڵەکەی کوشت و دواتر بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 
 
رووداوەکە شەوی دووشەممە 28 ـی تەمموزی 2025 لە گەڕەکی تۆرۆس روویدا. 
 
ئەیوب ڤەریملی بە هۆکارێکی نادیار بە دەمانچە تەقەی لە مەڕوە ـی هاوژینی و ئەلیف ـی کچی کرد، دواتریش بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
دوای ئەوەی دراوسێکان گوێیان لە دەنگی تەقە بوو، تیمەکانی تەندروستی و پۆلیسیان ئاگادار کردەوە و ئەوانیش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو خێزانە کوڕێکیشیان هەیە، بەڵام لە کاتی رووداوەکەدا لە ماڵ نەبووە.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی پلاتفۆرمی "کوشتنی ژنان رادەگرین"، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، 136 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و 145 ژنی دیکەش بە شێوەیەکی گوماناوی بە مردوویی دۆزراونەتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو