رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا دەڵێت، "گەلی تورک کە 103 ساڵ لەمەوبەر توانی بە خوێن، گیان و خۆشەویستی بێوێنەی بۆ نیشتیمان تورکیای بێ دووژمن بەدەستبهێنێت، پشتیوان بەخودا ئێستاش بە تورکیای بێ تیرۆر دەگات."
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئابی 2025 لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی سەرکەوتن کە رۆژی 30ی ئابی هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە گوتی، مێژوو تەنیا گێڕانەوە و روونکردنەوەی رابردوو نییە، بەڵکو رێڕەوی بنیاتنان و پێشڕەویکردنی داهاتووشە.
سەرۆکی مەهەپە باسی لەوە کرد، "گەلی تورک کە 103 ساڵ لەمەوبەر توانی بە خوێن، گیان و خۆشەویستی بێوێنەی بۆ نیشتیمان، تورکیای بێ دووژمن بەدەستبهێنێت، پشتیوان بەخودا ئێستاش بە تورکیای بێ تیرۆر دەگات."
باخچەلی گوتی، "وەک چۆن ئەوانەی چاویان لەسەر نیشتمانەکەمانە و پیلانمان دژ دەگێڕن، 103 ساڵ پێش ئێستا بەر ئیرادەی پۆڵایینی گەلەکەمان کەوتن، چارەنووسیان هەمان شت دەبێت."
پرۆسەی نوێی چارەسەری لە 1ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، دواتر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆنگرە ببەستێت و چەک دابنێت. پەکەکەش لە ئایاری ئەم ساڵدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا. رۆژی 11ی تەممووزی ئەم ساڵ 30 گەریلای پەکەکە بە شێوەیەکی سیمبولی چەکەکانیان سووتاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ