Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیا

دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیا

تورکیا29-08-2025

پەرلەمانی تورکیا داوا لە پەرلەمانی وڵاتانی جیهان دەکات کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بهێنن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هێمن عەساف

رۆژی بڵاوکردنەوە

29-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست
تورکیا31-05-2026

جەژنەپیرۆزە دووبەرەیی جەهەپەی روونتر دەرخست

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە
تورکیا30-05-2026

کڵچدارئۆغڵو گەڕایەوە سەرۆکایەتیی جەهەپە: هاتووم بۆ لێپرسینەوە

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی
تورکیا30-05-2026

کۆمیتەی یاسایی دەم پارتی: ئاشتیی بەردەوام بە چاکسازیی یاسایی دێتەدی

رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگی ئەندامانی، داوای لە پەرلەمانی وڵاتان کرد کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بهێنن و بە گوشاری پێکەوەیی ناچاری بکەن کۆتایی بە هێرشەکانی بۆسەر غەززە بهێنێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئابی 2025 ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا، لەسەر داوای حەوت فراکسیۆن و لایەنی سیاسی لەنێو پەرلەمانی تورکیا، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە جەنگی غەززە ئەنجام دا.
 
پەرلەمانی تورکیا دوای کۆبوونەوە شەش کاژێرییەکەی راگەیێندراوی کۆتایی بڵاوکردەوە و ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی دەرکرد. بڕیارەکان لە رۆژنامەی فەرمیی ئەم وڵاتەدا بڵاودەکرێنەوە. 
 
ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، بەهۆی سیاسەتی ئیسرائیلەوە لە دوو ساڵی رابردوودا نزیکەی 70 هەزار کەس لە غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون، زیاتر لە 150 هەزار کەسیش برینداربوون و ژێرخانی خزمەتگوزاریی ناوچەکەش وێران بووە. 
 
بڕیار و راسپاردەکانی ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیا:
 
1. بە تووندی داگیرکاری، لەنێوبردن و سیاسەتەکانی لکاندنی خاکی فەلەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە کە دەیان ساڵە بەردەوامە، شەرمەزار دەکەین.
 
2. کۆمەڵکوژیی گەلی فەلەستین و بەکارهێنانی قاتوقڕی وەک چەکی لەنێوبردن لە غەززە، تاوانی کۆمەڵکوژییە.
 
3. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، هەوڵی زیاتر بدات بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ قبووڵکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە، کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی لە ناوچەکە و دابینکردنی گەیاندنی بەردەوامی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە.
 
4. چالاکییەکانی نیشتەجێبوونی نایاسایی و تووندوتیژی دژی گەلی فەلەستین لە قودس و کەرتی رۆژئاوا شەرمەزار دەکەین.
 
5. داوا دەکەین ئەو کەسانەی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری لە خاکی فەلەستین ئەنجام دەدەن، لە دادگاکان لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
 
6. دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی فەلەستین، بە پشتبەستن بە سنوورەکانی ساڵی 1967 و یەکپارچەیی جوگرافی، تاکە رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی.
 
7. هێرش و پڕوپاگەندەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی موسڵمانان، بەتایبەتی مزگەوتی ئەقسا، دەبێت رابگیرێن.
 
8. تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی ئیسرائیل واز لە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی دەهێنێت، ئەندامێتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رابگیرێت.
 
9. داوا لە پەرلەمانی هەموو وڵاتان دەکەین:
 
• بەپەلە دەست بە جووڵە بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو پەیوەندییە سەربازی و بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر گەلی فەلەستین. 
 
• سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری ئیسرائیل لەسەر خاکی داگیرکراوی فەلەستین رەتبکەنەوە و شەرمەزاری بکەن.
 
• بەرگری لە مافە رەواکانی گەلی فەلەستین بکەن، دیدگای چارەسەری دوو دەوڵەتی بپارێزن و داوا لەو وڵاتانەش بکەن فەلەستینیان نەناسیوە، دان پێدا بنێن. 
 
• لە گرووپی "پەرلەمانتارانی پشتگیریکاری فەلەستین" کە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا لە ئیستەنبووڵ دامەزراوە، بەشدار بن.
 
لە چوارچێوەی ئەمەدا، ئەم بەیاننامەیە دەخەمە بەردەم ئەنجومەنی گشتی بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی و بڕیارەکەش لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.