شوێنەواری ئاناهیتای کەنگاوەر بێ ناز کەوتووە؛ داوای 30 هەزار دۆلار دەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی
پەرستگەی مێژوویی ئاناهیتا لەنێو شاری کەنگاوەرە لە پارێزگای کرماشان، شوێنەوارێکە کە نزیکەی دوو هەزار و 200 ساڵ مێژووی هەیە و سامانێکی نیشتمانییە، بەڵام بێناز کەوتووە و وەک تەپۆڵکەیەک لە خۆڵ و هەندێ بەردی گەورەی داتاشراوی مێژوویی دەردەکەوێت.