چیرۆکی هونەرمەندێکی کوردی ئێزدی لە ئێلیهـەوە بۆ پێشبڕکێیەکی بەناوبانگی ئەڵمانیا
بەدیل ئیبراهیم، گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، نەک تەنیا لەنێو کوردانی ئێزدیی ئەڵمانیا، بەڵکو لەنێو تەواوی دیاسپۆرای کورد لە ئەورووپا ناوێکی دیارە، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرادا، چیرۆکی ژیان و کاری هونەریی خۆی گێڕایەو. ئەو باس لەوە دەکات کە چۆن لە گوندێکی باکووری کوردستانەوە بەهۆی فشاری سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە ناچار بووە کۆچ بکات و لە ئەڵمانیا درێژە بە کاری هونەری بدات، تا دەگاتە ئەوەی ببێتە یەکێک لە بەشداربووە دیارەکانی بەرنامەی بەناوبانگی "X-Factor"ـی ئەڵمانیا. هاوکات، رۆڵی بەرچاوی لە هاوکاریکردنی ئاوارەکانی شنگالدا هەبووە لە کاتی هێرشی داعشدا.