ناوی خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە دەگۆڕدرێت
یەکێتیی ئەکتەرانی سینەمای ئەمریکا (SAG-AFTRA) رایگەیاند، ناوی خەڵاتە بەناوبانگەکەیان کە بە خەڵاتی ئەکتەرانی شاشە (SAG) ناسراوە، بۆ خەڵاتەکانی ئەکتەر (The Actor Awards) دەگۆڕدرێت. گۆڕانکارییەکە لە 32یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتە لە 1ـی ئاداری 2026 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.