لە رێڕەوی بەناوبانگەکانی هۆڵیوود ئەستێرەیەک بە رۆبەرت ئینگلوند بەخشرا
رۆبەرت ئینگلوند، ئەکتەری بەناوبانگی فیلمە ترسناکەکان کە بە رۆڵی (فرێدی کروگەر) لە زنجیرە فیلمی (A Nightmare on Elm Street) ناسراوە، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا ئەستێرەیەکی لە رێڕەوی بەناوبانگەکانی هۆڵیوود لە لۆس ئەنجلس پێبەخشرا.